حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی 2018 زیاد ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش، زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت، مانگانه نزیكه‌ی 450 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه بێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه مانگانه له به‌غداوه بۆی ره‌وانه ده‌كرێت، بۆ نزیكه‌ی 450 ملیار دینار زیاد ده‌بێت، به‌پێی ماده‌ی 10ی یاسای بودجه‌ش، ده‌بێت هه‌رێم داهاته‌كانی بگێڕێته‌وه بۆ به‌غدا.
حكومه‌تی عێراق، مانگی ڕابردوو بڕی 317 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و سەبارەت بە ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌و له‌به‌رچاوگرتنی پشكی هه‌رێم له‌یاسای بودجه، ئه‌مین به‌كر وتی: ” یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ نه‌كراوه‌ته بنه‌ما بۆ ناردنی 317 ملیار دیناری مانگانه، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌بێت بۆ ناردنی پاره‌كه، ده‌بوو یاسای بودجه‌ی 2017 له‌به‌رچاو بگیرایه، كه پشكی 17% بۆ هه‌رێم جێگیركرابوو، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی نێردراوه، وه‌ك فكره سودی له‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ بینیوه”.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م بابه‌ت بریتیه له‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و به‌كارهێنانی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌گه‌ڵ هه‌رێم، واته ناتوانین بڵێین راڤه‌یه‌كی یاسایی ورد بۆ ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه بدۆزرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی به‌غداش، ئه‌مین به‌كر ڕه‌تیكرده‌وه مه‌رجه‌كان جێبه‌جێكرابێت و ئاشكرایكرد: تا ئێستا هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی مه‌رجه‌كان نه‌بووه، چونكه مه‌رجێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ته‌واوی داهاته‌كان بنێرێته‌وه بۆ به‌غداو تا ئێستاش ئه‌مه نه‌كراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە