بەپەلە ... دەزگای ئێستێخباراتی ئەمریکا بەرپرسی کوشتنی خاشقجی دەناسێنێت

بەپەلە ... دەزگای ئێستێخباراتی ئەمریکا بەرپرسی کوشتنی خاشقجی دەناسێنێت

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی نووسی کە دەزگای ئێستێخباراتی ئەم ووڵاتە گەیشتووەتە ئەو باوەڕە کە موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی بەرپرسی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعوودییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی دەزگا ئێستێخباراتییەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە هۆکاری زۆر بەهێز هەن کە نیشاندەری ئەم ڕاستییە کە وەلیعەهدی عەرەبستان بەرپرسی کوشتنی جەمال خاشقجی یە .

 لە لایەکی دیکەوە " رۆدی جوولیانی " پارێزەری شەخسی دۆناڵد ترامپ گەیشتووەتە ئەم نەتیجەیەی کە عەرەبستان خاشقجی کوشتووە .

هەروەها ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست نووسی کۆشکی سپی و عەرەبستان لە هەوڵی ئەوەدان کە کوژرانی خاشقجی بە شیوازێک ڕوونکردنەوەی بۆ بکەن کە لە ئاکامدا بن سەلمان لەم بەڵایە نەجاتی ببێت .

جێگای ئاماژەیە ، جەمال خاشقجی ٢ی سێپتەمبەر بۆ ئەنجامدانی کارەکانی خۆی سەبارەت بە دۆسیەکانی دەچێتە کۆنسوڵخانەی عەرەبستان لە ئێستەنبوڵ و بە ووتەی دەزگیرانەکەی کە چاوەڕێ ئەوی کردووە ، چیتر لە بینایەکە نەهاتوەتە دەرەوە .بەرپرسانی سەعوودی دەڵێن ئەم نووسەر و ڕۆژنامەنووسە ٥٩ ساڵەیە لە کۆنسوڵخانە دەرچووە ، بەڵام بڵاوکراوەکان ڕاپۆرتی جۆربەجۆر لە سەر ئەوەی کە ئەو کوژراوە بڵاو کردوەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە