پەیامی کورد... یەكێتی ئەوروپا ڕێككەوتنی ھەرێم و بەغداد و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تاوتوێ دەكات
نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت: یەكێتی ئەوروپا رێككەوتنی ھەرێم و بەغداد و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تاوتوێ دەكات و یەكێتیەكە چەند پرسیارێك ئاڕاستە دەكات.
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: لە نوسراوێكی فەرمیدا پەرلەمانتارانی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە یاسای بودجە و شایستە دارایەكانی خەلكی كوردستان پرسیاری فەرمی ئاراستەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا دەكەن و لە بەشێكی تری نوسراوەكەیان بریارەكانی دادگای فیدیرالی عیراق بە بریاری سیاسی دژی هەرێمی كوردستان ناو دێنن.
دەقی نوسراوی پەرلەمانتارانی یەكێتی ئەوروپا:
حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای ئەمساڵ ڕێككەوتنێكیان لەسەر پشكی بودجەلە نێوانیان واژۆكرد. بڕگەكانی ئەم ڕێككەوتنە تاڕادەیەكی زۆر لە یاسای بودجەی ساڵی 2023-2025 جێگیر كراون و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند كرا و دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێبەجێ دەكرێت.
بەڵام تا ئێستاش حكومەتی هەرێم پشكی خۆی لە بودجەی عێراق وەرنەگرتووە.
1. ئایا جێگری سەرۆك/بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە ئاگاداری هۆكاری بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق و ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و حكومەتی هەرێمە و ئایا جێگری سەرۆك/بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا هاوبەشی ئەو نیگەرانییەیە كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق وەكو هێڵی سیاسی لە دژی حكومەتی هەرێم بەكاردەهێنرێن؟
2. ئایا جێگری سەرۆك/ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە ڕێوشوێن دەگرنەبەر بۆ باشتركردنی دیالۆگ و هاریكاری نێوان بەغدا و حكومەتی هەرێم و ئەگەر وایە چۆن؟
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە