پەیامی کورد... بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ئیسرائیل راسپێردرا
سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئیسڕئیل رایگەیاند كارنامه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌یان به بێنیامین نه‌ته‌نیاهو راسپاردوه و هیواخوازیشن حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنرێت.
ئیسحاق هێرزۆك، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئیسڕایل ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمی راسپاردنی بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵاته‌كه‌یان رایگه‌یاندوه، به ده‌نگی 64 ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیسڕائیل ناسراو به كنێست، بنیامین نه‌ته‌نیاهو وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی داهاتوی وڵاته‌كه‌یان.
وتیشی، "وه‌ك كه‌سێكی پله‌دار و به ئه‌زمون بنیامین نه‌ته‌نیاهو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له‌و پله و پۆسته تایبه‌تانه‌ی كێ پێسپێردراوه، زۆر به‌باشی له باره‌ی كێشه‌كان، دۆسیه‌كانی په‌یوه‌سته به وڵاته‌كه‌مان و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كی و نێوخۆییه‌كان كه له ئێستادا رویان له وڵاته‌كه‌مان كردوه".
سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئیسڕایل ئاماژەی بەوەش کردووە،"وڵاته‌كه‌مان پێویستی به حكومه‌تێكی به‌هێزتر له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه و پێویسته حكومه‌تی داهاتو میانڕه‌وییه‌كی باش به‌خۆیه‌وه ببینێت و پێویسته حكومه‌تی داهاتو، ئیسڕائیل وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌گرتو و یه‌هودی بهێڵێته‌وه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ بێنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌خوازین".
له باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش بێنیامین نه‌ته‌نیاهو رایگه‌یاندووە، به‌بێ جیاوازی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دور له هه‌مو كێشه‌یه‌ك خزمه‌تی ته‌واوی ئیسڕائیلییه‌كان ده‌كات و جارێكی دیكه پێگه‌ی ئیسڕائیل بۆ شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه.
وتیشی، "به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك روبه‌ڕوی ته‌واوی كێشه ده‌ره‌كی و نێوخۆییه‌كان ده‌بمه‌وه، به توندیش دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و خواستی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستمه‌وه و پێكه‌وه جارێكی دیكه ئیسڕائیل ده‌كه‌ینه‌وه شوێنی راسته قینه‌ی خۆی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە