پەیامی کورد ... بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکییەوە
کەمێک بەرلەئێستا چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد کران لەپارێزگای سەڵاحەدین.
سەرچاوەیەکی ئەمنی و فەرمی لە عێراق رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو مووشەک ئاراستەی گەورەترین بنکەی ئاسمانی و سەربازی ئەم ووڵاتە و یەکێک لە شوێنەکانی جیگربوونی کەسانی ئەمریکی لە بەلەد سەر بە پاریزگای سەڵاحەددین کراوە .
ئەوەشی ئاشکراکردوە، مووشەکەکان لەدەرەوەی ناوچەی بنکە سەربازییەکە کەوتونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی ماددی و گیانیان نەبوە.
بنكەی ئاسمانی بەلەد بەگەورەترین بنكەی سەربازی لە عێراق دادەنرێت و ٦٤ كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەخت ەوە دوورە، ئەو بنكەیە پێشتر ناوی بنكەی ئاسمانی بەكر بوەو لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن ڕژیمی پێشووی عێراقەوە درووستكراوە.
بنکەکە هێزی سەربازی ئەمریکای لێیە و ناوبەناو دەکرێتە ئامانجی مووشەک هاوێژەکان، تائێستاش هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبارەی شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان و ئەنجامدەرانی زانیاری ئاشکرانەکردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە