ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئۆکراینا

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئۆکراینا

پەیامی کورد... ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئۆکراینا

سەرۆکی ئەورووپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە گوتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئۆکراینا.

هانس کلۆگ، بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەورووپا، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ڕۆژنامەنووسانی لێڤیڤی ئۆکراینا نێردراوە، دەڵێت " لەبەر ناڕوونی ئەو دۆخەی ئێستا هیچ دڵنیاییەک نییە کە شەڕەکە خراپتر نەبێت.

ناوبراو، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات گوتی "ڕێکخراوی جیهانی بیر لە هەموو سیناریۆکان دەکاتەوە و بۆ دۆخێکی جیاواز کە دەکرێت خەڵکی ئۆکراینا ڕووبەڕووی ببنەوە."

لە لایەکی ترەوە سەرۆک وەزیری ڕووسیا میخائیل میشوستین دەڵێت ڕووسیا لە ماوەی سێ دەیەدا بەهۆی سزا بێوێنەکانی ڕۆژئاواوە ڕووبەڕووی دژوارترین دۆخی خۆی دەبێتەوە، بەڵام هەوڵی وڵاتانی بیانی بۆ جیاکردنەوەی ڕووسیا لە ئابووری جیهانی شکست دەهێنێت.

ئاماژەشی بەوە کرد کە بارودۆخەکە هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنێت بۆ ئەوانی تر، لە کاتێکدا کۆمپانیا بیانییەکان کە ڕووسیا جێ دەهێڵن جێگا بۆ ئەوانی تر چۆڵ دەکەن.

وڵاتانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی پێشکەوتووانە ئەو گەمارۆ ئابوورییانە توند دەکەن کە بەسەر ڕووسیادا سەپاندراون، وەک هەوڵێک بۆ ناچارکردنی ڕووسیا تا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکراینا بهێنێت و پاشەکشە بە هێزەکانی بکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە