کۆبونەوەى ئۆپیک پڵەس شکستى هێنا و نرخى نەوتیش بەرزبوەوە

کۆبونەوەى ئۆپیک پڵەس شکستى هێنا و نرخى نەوتیش بەرزبوەوە

پەیامی کورد … کۆبونەوەى ئۆپیک پڵەس شکستى هێنا و نرخى نەوتیش بەرزبوەوە

 

کۆبونەوەى ئەندامانى هاوپەیمانى ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت شکستى هێنا و نرخى نەوتیش بەرزبوەوە.

 

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، کۆبونەوەى وڵاتانى ئەندامى هاوپەیمانى ئۆپیک پڵەس بۆ بڕیاردان لەبارەى  بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت بۆکاتێکى تر دواخرا.

 

بەپێى ئاژانسەکانى هەواڵ، بەشێک لە وڵاتانى ئەندامى هاوپەیمانى ئۆپیک پڵەس داوایان کردوە کاتى زیاتر پێبدرێت بۆ گفتوگۆ کردن و دانوستان لەبارەى ئەو دۆسیەیە.

 

بڕياربوو لەکۆبونەوەکەى ئەمڕۆدا ئەندامانى ئۆپیک پڵەس بڕیار لەبارەى زیادکرنى بەرهەمهێنانى نەوت بە قەبارەى (400) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بدەن، بڕیارەکەش لەمانگى ئابى ئەمساڵەوە بچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە و تا مانگى کانونى یەکەم بەردەوام بێت.

 

راستەخۆ لە دواى شکستهێنانى ئەو کۆبونەوەیە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە، بە جۆرێک نرخى بەرمێلیک نەوتى برێنت گەیشتە  (77.03) دۆلار و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکیش گەیشتە  (76) دۆلار و (13) سەنت. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە