پەیامی کورد...بوومەلەرزەیەک قەهرەمانمەڕەشی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە، قەزای پازارجکی سەر بە پارێزگای قەهرەمان مەڕەشی هەژاند.
سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (ئافاد) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 1:02ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە پازارجکی سەر بە پارێزگای قەهرەمان مەڕەشی لە باشووری رۆژههڵاتی توركیا هەژاندووە.
ئافاد ئەوەی خستوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 11.74 کیلۆمەتر لە قوڵایی زەویدا روویداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە