پەیامی کورد … بریندار بوونی چوار کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە ئەنبار
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ رایگەیاند، تەقینەوەیەك ھێزەكانی حەشد و ھێزە ئەمنییەكانی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیە لەو ھێزانە بریندار بوونە.
سەرچاوەكە گوتی: "بۆمبێكی چێنراو ھێزەكانی ئەمنی و حەشدیان لە گوندی نازرە لە قەزای رەتبە كردە ئامانج".
گوتیشی: "تەقینەوەكە بووە مایەی برینداربوونی چوار كەس لە ھێزە ئەمنیەكان و حەشدی عەشایری".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە