پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە تویتەری تایبەتی خۆیدا ڕایگەیاند لەگەڵ مەکسیک دەربارەی تیجارەتی و پەنابەران گەیشتووەتوە ڕێکەوتن و لەمبارەوە واشینتۆن لە ڕۆژی ١٠ی ژۆئەن ەوە بۆ کاڵا مەکسیکییەکانی گۆمروگ دانانێت .
بە پێی راپۆرتێک ، ترامپ ڕایگەیاند مەکسیک قەبووڵی کرد ڕێوشوێنی جیددی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆچی نایاسایی لە سنووری ئەمریکا دەگرێتە بەر ، سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە ئەم ڕێوشوێنانە ئەمە دەستەبەر دەکات هاتنی کۆچبەری نایاسایی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە .
بە پێی ئەو سەنەدەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە ، مەکسیک بڕیاریدا گاردی نەتەوەیی خۆی لە سەرانسەری ئەم ووڵاتەدا جێگیر بکات و بۆ سنووری باشووری ووڵاتەکی گرینگییەکی زیاتر بدات .
ترامپ لەمانگی مەی دانانی ٥% مافی گۆمرۆکی بۆ هەموو كاڵاکان لە مەکسیکەوە لە ڕۆژی ١٠ی ژۆئەن ەوە ڕاگەیاند و ڕایگەیاندبوو کە ئەم مافە گۆمرۆکییە لە ئەگەری نەبوونی کۆنترۆڵی زیاد لە ئاستی پەنابەران لە مەکسیکەوە جارێکی زیاتر دەبێت و تاکوو یەکەم ئۆکتۆبەر دەگاتە ٢٥% و زیاتر دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە