پەیامی کورد ... ترامپ و ئەردۆغان سەبارەت بە ڕاوەستاندنی بەپەلەی ئۆپراسیۆنەکان لە ئێدلیب پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەوشی ئیدلیب چارەسەرنابێت تا ئەوکاتەی سوپای سووریا لە سنووری تورکیا و ئەو سنوورە نەکشێتەوە، کە تورکیا و ڕووسیا لەساڵی ٢٠١٨ لەسەری رێککەوتن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی وتارێکدا لە کۆنفرانسی میوونشن تایبەت بە ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئاڵمانیا ڕایگەیاند : "ڕەوشی ئیدلیب چارەسەرنابێت تا ئەوکاتەی سوپای سووریا لە سنووری تورکیا و ئەو سنوورە نەکشێتەوە، کە تورکیا و ڕووسیا لەساڵی ٢٠١٨ لەسەری رێککەوتن".
ئاماژەی بەوەشکرد، تاکەچارەسەر بۆ قەیرانی ئێستای ئیدلیب کشانەوەی هێزەکانی ئەسەدە لەو پارێزگایە پێش کۆتایی ئەم مانگە، ئەگەرنا تورکیا لەوبارەیەوە هەڵوێست وەردەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە