نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال دەبێت

نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال دەبێت

پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال دەبێت

سەرۆكی هەرێم بەفەرمی بانگێشتی قەتەر كرا و ئامادەی یاریی كۆتایی جامی جیهانیی تۆپی پێ لەو وڵاتە دەبێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى ‏قه‌ته‌ر گەیشتە ده‌وحه‌ى پايته‌خت.‏

له‌و سه‌ردانه‌يدا سه‌رۆكى هه‌رێم هاوشانی ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى ‏سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جيهان، ئاماده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ياريى كۆتايى جامى جيهانيى ‏تۆپى پێ ده‌بێت.

بڕیارە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ یاریی كۆتایی مۆندیاڵی 2022ی قەتەر لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسا بەڕێوەبچێت.‏

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە