پەیامی کورد ... پەیوەندی تەلەفۆنی وەلیعەهدی ئەبووزەبی لەگەڵ پاشای ئۆردون
وەلیعەهدی ئەبووزەبی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پاشای ئۆردون پرسیاری دۆخی تەندرووستی ئەو لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەی لە ئاڵمانیا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا الیوم " موحەمەد بن زاید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەل مەلەک عەبدۆڵلای دووهەم هیوای تەندرووستی بۆ خواست .
پاشای ئۆردون ڕۆژی دووشەممە لە ئاڵمانیا نەشتەرگەری بڕبڕەی فەقەراتی ئەنجام دا .
کۆشکی ئۆردون لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەم نەشتەرگەرییە سەرکەوتوو بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە