پەیامی کورد ... ئەردۆغان ، شەوێک لەناکو دەچینە ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە سووریا و هەموو ئامادەکارییەکمان تەواو کردووە .
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، شەوێك لەناكاو دەچنە رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا و هەموو ئامادەکاریەکانیش لەوبارەیەوە کۆتایی هاتوە و لە کۆبونەوەی ئەمڕۆشیدا لەگەڵ پووتین باسی ئەو پرسە دەکات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئاتاتورك بەر لە چوونی بۆ ڕووسیا ڕایگەیاند : هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ ڕووسیا بەردەوامە و گەشتكردنی بێ ڤیزا لە ئەجێندای كارەكانی كۆبونەوەی داهاتوی نێوان خۆی و ڤلادیمیر پووتین دەبێت.
دەربارەی لێدوانەكانی ناتانیاهۆ سەبارەت بە جێگیركردنی جوولەكە لە كەنارەكانی رۆژئاوا، رایگەیاند، هەمو كارەكانی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەكانە، كەنارئاوەكانی رۆئاوا "بە دڵنیاییەوە" خاكی فەڵەستینە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان وتیشی، "رستەیەكی نهێنی هەیە، شەوێك لەناكاو بۆ ئەو شوێنەی كە پێویست بێت بۆی بڕۆین، دەڕۆین".
سەبارەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی وڵاتەكەی ئەرۆدغان رایگەیاند، "پڕۆسەی دەنگدان كۆتاییهات و دوای ئەو پرۆسەیە كاتی بەئەنجامگەیاندنی دادوەرییە، چاومان لەسەر تەواوبوون و راگەیاندنی ئەنجامەكانە، هەرشتێك لە ئەنجامەكاندا بێت دەیخەینە سەر سەر و سەر چاومان".
ئەردۆغان ئەمڕۆ دوشەممە لە كۆبوونەوەی لووتكە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە مۆسکۆ دەربارەی ژمارەیەك دۆسیەی گرینگ گفتوگۆ دەکەن.
كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئەردۆغان و پوتین لەمساڵدا، بە سێیەمین كۆبونەوەی لوتكەی توركیا-روسیا هەژماردەكرێت و وا بڕیارە دەربارەی ژمارەیەك دۆسیەی گرینگ گفتوگۆبكرێت كە گرنگترینیان سوریایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە