وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی مه‌ترسیدار له سووریا به ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هۆشداری دا.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک ، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان سه‌بارت به ئازاد کردنی ئیدلیب، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی مه‌ترسیدار له سووریا به ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هۆشداری دا.
ماریا زاخارۆڤا، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به هێرشی کیمیاوی له سووریا ووتی: ئێمه به ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه نوێیەکانیان هۆشدار ده‌ده‌ین.
هەروەها ووتی : سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕاستییه که ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی به‌ردوام دانی پێدا ناوه که دیمەشق چه‌که کیمیاوییه‌کانی ڕاده‌ست کردووه، به بیانووی ئه‌وه‌ی که سوپای سووریا ده‌یه‌وێت له چه‌کی کیمیاوی سوود وەربگرێت ، ڕێگری له پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی ئیدلیب ده‌که‌ن.
هەروەها سێرگەی لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به به‌م دۆخه ڕایگەیاند : ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دیمەشق له دژی تیرۆریسته‌کان نیگه‌رانن، ئاسته‌نگ بۆ ده‌وله‌تی سووریا درووست ده‌که‌ن. ئه‌مه نیشان ده‌دات که واشینتۆن سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه و باج گرتنی له به‌ر گرتووه. ئه‌مریکا پێشتریش له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی کردبوو ئه‌و به‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌یه‌وێت له ئێران و ڕووسیا باج وه‌ربگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە