مسرور بارزانی پێشوازی لە بالیۆزی سوید لە عێراق کرد

مسرور بارزانی پێشوازی لە بالیۆزی سوید لە عێراق کرد

پەیامی کورد..مسرور بارزانی پێشوازی لە بالیۆزی سوید لە عێراق کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی دیسەمبەری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی سوید و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

باڵیۆزی سوید ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەنگاونان بەرەو حوکمڕانییەکی ئەلیکترۆنی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ خستەڕوو.

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لەسەر ژیانی هاووڵاتییان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە