داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بەندیخانەی نایجیریای بە ئەستۆ گرت

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بەندیخانەی نایجیریای بە ئەستۆ گرت

پەیامی کورد... داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بەندیخانەی نایجیریای بە ئەستۆ گرت

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر زیندانەکەی نایجیریای لە ئەبوجای پایتەخت ڕاگەیاند کە تێیدا نزیکەی ٤٤٠ زیندانیکراوییان ئازاد کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، وەزیری هەمیشەیی وەزارەتی ناوخۆی نایجیریا سوهەیب بیلۆگۆر لە دەرەوەی زیندانی ئەبوجا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەفسەرێکی ئاسایش لەمیانەی هێرشەکەی شەوی سێشەممەدا بۆ سەر زیندانەکە کوژراوە و سێ ئەفسەری دیکەش برینداربوون. وتیشی گومان دەکرێت چەکدارانی بۆکۆ حەرام هاتبێتن ئەندامەکانیان لە زیندانەکەدا ئازاد بکەن. زیندانەکەی ئەبوجا ٩٠٠ زیندانیکراوی تێدایە.

بیلۆگۆر گوتی" بەتایبەتی بۆ هاوەڵەکانیان هاتبوون، بەڵام بۆ ئەوەی دەربازییان بکەن، هەندێکیان لەگەڵ زیندانیکراوە گشتییەکاندان و خەڵکی دیکەش بەهۆی ئەوەوە هەڵهاتوون، بەڵام زۆرێکیان گەڕاونەتەوە."

بەرپرسانی زیندانەکە گوتیان ٨٧٠ زیندانی هەڵهاتوون، هێشتا ٤٤٣ کەسیان لە دەرەوەن و ئەوانی دیکە گیراونەتەوە. چوار زیندانیکراو کوژراون و ١٦ ی دیکە برینداربوون.

گوتی " خۆیان ڕادەستی پۆلیس کردۆتەوە، هەندێکی دیکەیان لە دارستانەکان خۆیان حەشار دابوو بەڵام دەستگیر کرا ونەتەوە."

هاوکات ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی سەرۆکی نایجیریا بوهاری محەممەد کە پێکهاتبوو لە تیمێکی پێشکەوتووی پاسەوان و بەرپرسانی پرۆتۆکۆل و ڕاگەیاندنەکان لە ڕێگایاندا بەرەو شارەکەی سەرۆک لە کاتسینای باکووری وڵاتەکە کەوتنە بۆسەوە، بەڵام بوهاری لە کاروانەکەدا نەبووە.

وتەبێژێکی سەرۆکایەتی نایجیریا گوتی " هێرشبەرەکان لە بۆسەیەکدا تەقەیان لە کاروانەکە کردووە، بەڵام لەلایەن هێزەکان و ئاسایش و پۆلیسەوە بەرپەرچ دراونەتەوە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە