دیداری نێوان پووتین و ترامپ هەڵوەشایەوە

دیداری نێوان پووتین و ترامپ هەڵوەشایەوە

ئالێکسی پووشکۆڤ ، سناتۆری ڕووسی سەبارەت بە ڕەت کردنەوەی دیداری نێوان ڤلادێمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ڕیگای دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکاوە ڕای خۆی دەربڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئالێکسی پووشکۆڤ ، سێناتۆری ڕووسی بە ئاماژەدان بە هەڵوەشاندنەوەی دیداری نێوان ڤلادێمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ڕیگای دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ووتی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ ووتوووێژ لەگەڵ ڕووسیا زۆر جیددی نییە .

پێشتر کۆشکی سپی بە لایەنی ڕووسی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی ترامپ لەگەڵ پووتین لە دانیشتنی " جی ٢٠ " لە ئەرجەنتین هەواڵی دا .

دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا ، بە نۆبەی خۆی ڕای خۆی دەربڕی کە کرێملین بڕیارێکی وای لە لایەن ئەمریکاوە جێگای داخ و خەفەت زانی .

پێسکۆڤ هەروەها ووتی : لە ئیستادا قسە کردنی سەبارەت بە بابەتی جیددی لە پرۆگرامە نێونەتەوەییەکان و دوو لایەنە بە شێوەیەکی بێ سنوور دوا کەوتووە. هەروەها ووتی : پووتین ئامادەی درووست کردنی پەیوەندییە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی دا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە