ڕۆژی "دادوەریی کوردستانیی" دیار کرا

ڕۆژی "دادوەریی کوردستانیی" دیار کرا

پەیامی کورد... ڕۆژی "دادوەریی کوردستانیی" دیار کرا

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "وەک گرنگیدان بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی ئەنجوومەنی دادوەری و بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 5/4/2022 بڕیاری دا بە دیاری کردنی ڕۆژی 16ی کانوونی دووەم وەک ڕۆژی ئەنجوومەنی دادوەری کوردستانیی".

ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەمەش دوای پێشنیازی یەکێتی دادوەرانی کوردستان هات کە بە نووسراویان ژمارە 6 لە 30/1/2022 ئاراستەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانیان کرد، داوایان کرد ڕۆژێک بۆ ئەو یادە دیاری بکرێت. ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانیش بە تێکڕای دەنگ بڕیاری دا بە دەستنیشانکردنی ڕۆژی 16 کانوونی دووەم بە ڕۆژی دادوەریی کوردستانیی (یوم القضاء الکوردستانی) ".

ئەنجوومەنی دادوەری، ڕوونیکردووەتەوە: "دیاریکردنی ئەم ڕۆژەش هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزراندنی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی 16/1/1993 کە خودا لێخۆشبوو دادوەر (ڕەشید عەبدولقادر سەلیم) وەک یەکەمین سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەست بەکار بوو".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە