پەیامی کورد ... بڵاوکراوەی شتێرن ژێردەریایی نوێی ڕووسیا " بێلگووڕوود " دەخاتە بەر ستایش و ئەوی وەکوو دێوی ژێ ئاو ناو دەبات کە توانای هەیە ئۆپراسیۆن گەلی زۆر تایبەت لە دۆخی زۆر نهێنی بە تەواوی ئەنجام بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تایبەتمەندییەکانی ژێردەریایی ڕووسی کە دەتوانێ ژێردەریاییە بچووکەکان و بە تایبەتی ئەژدیهای ڕووسی " پۆزئیدۆن " هەڵبگرێت بە زۆرترین گرینگیدان لە لایەن ئەم ڕۆژنامە ئاڵمانییەوە ڕووبەڕوو بووەتەوە و ئەم بڵاوکراوەیە ئەژدیها ڕووسییەکانی بە " ئەژدیهاکانی ڕۆژی قیامەت " ناو بردووە .
شتێرن جەخت دەکاتەوە ئەم کارە نیگەرانی زۆر تایبەت درووست کردووە چوونکە ئەم جۆرە ئەژدیهایانە هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمین و توانا و هێزی دوو مێگا تۆن و دەتوانن هەموو ناڤ گرووپێکی ئەمریکی بە پێشگرتنی ناڤی فڕۆکەبەر لە ناو ببات و دەتوانێ جۆرە سۆنامییەکی وا بە هێز درووست بکات کە تەواوی ناوچەی کەنارئاوەکانی ئەمریکا بە گشتی بشواتەوە و لەگەڵ خۆی بیبات .
جگە لەمانە شتێرن گرینگییەکی تایبەتی داوە بە ماتۆڕی ئەتۆمی پۆزئیدۆن کە ڕێگا دەدات تاکوو مووشەک گەلی ئەم ژێردەریاییە هێزێکی زۆر و لە ڕادەبەدەر بە دەست بهێنێت و لە ژێر ئاودا بە خێرایی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا حەرەکە بکات .
ژێردەریایی نوێی ڕووسیا " بێلگووڕوود " بە گشتی توانای هەڵگرتنی ٦ فڕۆکەی " پۆزئیدۆن " ی هەیە .
ژێردەریاییە نوێیەکەی ڕووسیا لە جیاتی ١٨٤ مەتر دەتوانێ تا عۆمقی ٥٠٠ مەتری بڕواتە بن ئاوەوە . هێزی جێبەجێی " بێلگووڕوود " ٥٠ لە سەدی زیاتر لە ستانداردەکانی ژێردەریایی ئەمریکی " ئۆهایۆ " یە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە