پەیامی کورد … دانیمارک باڵیۆزخانەکەی لە کابۆل دادهخات
بەهۆی بەردەوامی پێشڕەوییەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی ئەفغانستان، حکقومەتی دانیمارک بڕیاریداوه باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لەکابۆل دابخەن.
لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک رایگهیاند: رۆژی هەینی حکومەتی دانیمارک بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لەکابوڵ دابخەن و سەرجەم فەرمانبەرەکانیشی بۆ وڵات بگەڕێنرێنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە هۆکاری داخستنی باڵیۆزخانەی دانیمارک لەکابوڵ دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی پێشڕەوییەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی ئەفغانستان.
هاوكات نێد پڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەر هێزێک بەزەبری چەک بگاتە دەسەڵات شەرعی نیە و داوا دەکەن تاڵیبان پابەندی رێککەوتنی دەوحە بێت".
وتویەتیشی: وەزارەتی دەرەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوەی بەشێک لە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لەکابول، سەرەڕای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئەفغانستان دەمێنێتەوە و لەکارەکانی بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە