دانیشتنی بەپەلەی یەکیتی عەرەب دەربارەی لیبیا دواخرا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دانیشتنی بەپەلەی یەکیتی عەرەب دەربارەی لیبیا دواخرا

پەیامی کورد      ...    دانیشتنی بەپەلەی یەکیتی عەرەب دەربارەی لیبیا دواخرا  .

یەکیتی عەرەب ، دانێستنی بەپەلی وەیزرانی دەرەوەی ووڵاتانی عەرەبی دەربارەی پێداچوونەوەی گۆڕانکارییەکانی لیبیا بۆ ڕۆژی سێشەممە دوا خست .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی " الشرق الاوسط " چاپی لەندەن بە پشت بەستن بە بەیاننامەی یەکیتی عەرەب لە دواکەوتنی بەڕێوەچوونی دانیشتنی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی عەرەبی دەربارەی دۆخی لیبیا هەواڵیدا و نووسی کە ئەم دانیشتنەلە جیاتی ئەمڕۆ " دووشەممە " سبەی بەڕێوە دەچێت .

بە پێی ئەم بەیاننامەی هۆکاری دواخستنی ٢٤ کاتژمێری ئەم دانیشتنە بابەتی تەکنیکی لەگەڵ کەناڵەکانی پەیوەندیدار و ڕێکارەکانی پەویەندیدار بە بەڕیوەبردنی ئەم دانیشتنە ڕاگەێندراوە .

دیپلۆماتێکی ئەندامی یەکیتی عەرەب لە ووتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە ، وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی عەرەبی بە پێی داواکاری میسڕ دوو دانیشتنی جیاوازیان دەبێت کە دانیشتنی یەکەم بۆ پێداچوونەوەی گۆڕانکارییەکانی لیبیا و دانیشتنی دووهەم یش بۆ پێداچوونەوەی بەربەستی النهضە " دەبێت .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە