داوای کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترامپ دەکرێت

داوای کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترامپ دەکرێت

پەیامی کورد     ...    داوای کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترامپ دەکرێت

سێناتۆرێکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە پاڵپشتی کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەن.چاک شومەر، سێناتۆڕی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆنامەوانیدا ڕایگەیاند : "لەو بڕوایەدام بڕیاری کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیران تێدەپەڕێنرێت، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 51 دەنگی ئەنجوومەنی پیران پاڵپشتی ئەو بڕیارە دەکەن".
لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە فەرمانی ترامپ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکیان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترامپ پێشکەشکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە