پەیامی کورد ... داوود ئۆغلۆ ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەگرێت .
ئەحمەد داوود ئۆغلۆ ڕابەری پێشووی حزبی عەدالەت و پەرەپێدان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لە ووتارێکدا ڕەخنەی تووندی ئاراستەی دەوڵەتی ئێستای تورکیا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەحمەد داوود ئۆغلۆ لە کاردانەوەیەکدا بە ووتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەی پاڕانەوە لە مزگەوتی ئەیاسۆفیا ی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو پێشتر پیلانی ئەم جۆرە ووتارەی داوێک بۆ تورکیا ناوبردبوو ، ووتی : لە حاڵی ئێستادا سیاسەت و دیمۆکراسی و عەدالەت لە تروکیا گەیشتووەتە بۆمبەست و پیلان کردن و ئاماژەدان بەم جۆرە قسانە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتییە .
داوود ئۆغلۆ لە ووتارەکەیدا بە ئاماژەکردن بە ئاسایی کردنەوەی کاروبار لە تورکیا هاوکات لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی سیاسەت دا دەتوانێ ئەنجام بدرێت بە بەندکردنی دوو نوێنەری کوردی پەرلەمان لە لایەن دووڵەتی ئانکاراوە ئاماژەی کرد و ووتی : زیندانی کردنی دوو نوێنەری پەرلەمان لە حزبی دیمۆکراتیکی خەڵق بە پێچەوانەی دیمۆکراسیەت و عەدالەتە و دەبێتە هۆی لە گۆشار خستنی مەشرووعییەتی لاپەڕەی سیاسی تورکیا .
داوود ئۆغلۆ زیندانی کردنی نوێنەرانی کوردی بە گەورەترین هۆکاری گۆشاردانی سیاسەت لە تورکیا ناو برد و ووتی : ئەردۆغان و حزبی عەدالەت و گەشەدان ئەمڕۆ دەست لە دەستی شەریکەکانی خۆی کە پاریزەرانی دۆخی پێشووی تورکیان هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە دەست هاتبوو وێران دەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە