چەکدارانی داعش لە نزیک مەخموور هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق

چەکدارانی داعش لە نزیک مەخموور هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق

پەیامی کورد  ...  ئەمڕۆ لە قەزای مەخموور چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی عێراق و بەرپرسێکی مەخمووریش دەڵێ، زیانی گیانی بە ھێزەکانی عێراق گەیشتووە و حەشد و سوپا پاشەکشەیان کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی لە مەخموور ئاشکرای کرد: " ئەمڕۆ چەکدارانی تیرۆرستی داعش لە نزیک قەزای مەخموور ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی حکوومەتی عێراق و شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوانیاندا ڕوویداوە و شەڕەکە لە نزیک گوندی حاجی عەلی بووە.

بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی لە مەخموور ڕایگەیاند : "بەپێی زانیارییەکانمان لە ئەنجامی شەڕەکەی ئەمڕۆدا داعش زیانی بە ھێزەکانی عێراق گەیاندووە و ھێزەکانی عێراق کوژراو و برینداریان ھەیە، بەڵام ژمارەی قوربانیانی ھێزەکانی عێراق نازانین."

کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: "ماوەی چەند ڕۆژێکە جووڵەی چەکدارانی داعش لە زیادبووندایە و ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبیش لە بەرەنگاربوونەوەی داعش پاشەکشە دەکەن، ھەر ئەوەش بووەتە ھۆکاری دروستبوونی مەترسیی گەورە بۆ سەر ڕەوشی ئەمنیی سنووری قەزای مەخموور."

عەبدوڵڵا دەڵێت: "تەرمی یەکێک لە کوژراوانی سوپای عێراق لە ھێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆدا گەیشتووەتە سەنتەری قەزای مەخموور."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە