پەیامی کورد...یەدەگی پارەی نەختینە و زێڕ لە بانکی ناوەندی عێراقبەرزدەبێتەوە
بانکی ناوەندی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، "یەدەگی پارەی نەختینەی بانکەکە زیادی کردووە بۆ ٨٢ ملیار دۆلار، یەدەگی زێرێش بۆ ١٣٠ تۆن زیادی کردووە".
عومەر عاسم وتەبێژی بانکی مەرکەزی عێراق ڕایگەیاندووە، " عێراق ١٠ پلە سەرکەوتووە لە ڕیزبەندی وڵاتانی خەزێنە کردنی زێڕ و لە ئێستادا لە پلەی ٣٠دایە و لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەمدایە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "بڕی زێڕی یەدەگی عێراق لە دوای کڕینی ٣٤ تۆن، لە ئێستادا ١٣٠ تۆنە."
وتەبێژی بانکی مەرکەزی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، " لە ئێستادا یەدەگی بانکی وڵاتەکە ٨٢ ملیار دۆلارە".
ڕاشیگەیاندووە، "ئەمە لە دوای سیاسەتی بانکەکە دێت لە بەجێ گەیاندنی سەقامگیری و بەدەستهێنانی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری ئابووریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە