پەیامی کورد... دەستگیر کرانی ٢٢٢ کۆچبەر لە تورکیا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکی، ئەمڕۆ دووشەممە 14-3-2022 هێزە ئەمنییەکان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئورلا لە ئیزمیر لە ڕۆژئاوای تورکیا، ئەو کۆچبەرە نایاساییانەیان دەستگیر کرد.
هەر وەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، کۆچبەرەکان بەنیاز بوونە لەڕێی تورکیاوە بە نایاسایی خۆیان گەیەننە یۆنان.
ڕەگەزنامەی کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان:
- 149 کۆچبەری خەڵکی ئەفغانستان
- 39 کۆچبەری خەڵکی عێراق
- 15 کۆچبەری خەڵکی سووریا
- هەشت کۆچبەری خەڵکی ئێران
- هەشت کۆچبەری خەڵکی میسر
- سێ کۆچبەری خەڵکی یەمەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە