پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی دوو چەکداری داعش لە کەرکووک
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە هێزەكانیان لە بۆسەیەكدا لە نزیک زێی بچوک لە باشووری رۆژئاوای شاری كەركوک، دوو چەکداری داعشیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان دوو چەکدارەکە لەو كاتەی دەستبەسەر کراون هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیکاب چەکدارێک لە ناوچەكەدا بگوازنەوە، بەڵام چەکدارەکە هەڵاتووە و دەستبەسەر نەکراوە.
جگەلەوە لە ئۆتۆمبێلەكەدا، چەكێكی كڵاشینكۆڤ لەگەڵ ژمارەیەک كەلوپەل كە بۆ شاردانەوەی چەکداران لە هێزە ئەمنییەكان بەكارهێنراوە دۆزراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە