دژایەتی شاندی هەماهەنگی گرووپە شیعەکان لەگەڵ لادانی نووری مالکی

دژایەتی شاندی هەماهەنگی گرووپە شیعەکان لەگەڵ لادانی نووری مالکی
پەیامی کورد   ...    دژایەتی شاندی هەماهەنگی گرووپە شیعەکان لەگەڵ لادانی نووری مالکی

دژایەتی شاندی هەماهەنگی گرووپە شیعەکان لەگەڵ لادانی نووری مالکی ، چاوەکان لە سەر دانیشتنی فیدڕالی یە .

ڕابەران و ئەندامانی شاندی هەماهەنگی گرووپە شیعەکان ئەمڕۆ شەممە لە سەر پێداگری خۆیان بۆ شەراکەت و هاوکاری لەگەڵ نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق جەخت یان کردەوە و ڕایانگەیاند : ئەو گرووپانەی کە هەن لە شاندی هەماهەنگی لادانی نووری مالکی لە ڕەوەندی سیاسی قەبوول ناکرێن بابەت و ئەمرێک کە نیشاندەری دژایەتی شاندنی هەماهەنگی لەگەڵ مەرجەکانی " مۆقتەدا سەدر " ڕابەری ڕەوتی سەدر لە دوور خستنەوەی مالکی لە ووتووێژەکانی تەشکیلی دەوڵەتی داهاتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە عەرەبی جەدید ئەمە لە حاڵێکدایە کە چاوی گرووپە سیاسییە عێراقییەکان لە سەر دادگای فێدڕاڵی یە کە بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەربارەی شکایەتی " باسم خشان " و " مەحموود داوود " لە ئەندامانی شاندی هەماهەنگی دەربارەی نایاسایی بوونی دانیشتنی سەرۆکی پەرلەمان و هەڵبژاردنی شاندنی سەرۆکایەتی بڕیاری کۆتایی بدەن . هەر لەمبارەیەوە " موحەمەد زیادی " ئەندامی شاندی هەماهەنگی گرووپە شیعەکان ڕایگەیاند : شاندی هەماهەنگی پێداگرە لە سەر تەشکیل کردنی دەوڵەتی ڕێکەوتن و تەوافۆقی لە ئامادەبوونی هەموو گرووپە سیاسییەکان ە .

زیادی ووتی " شاندی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لە سەر بەربژێرکردنی پۆستی سەرۆکوەزیران ڕێکەوتن و تەوافۆق یان نەکردووە و سەرۆکوەزیرانی داهاتوو بە تەواوی دوور لە ئەو ناوانەیە کە پێشتر ڕاگەیندراون .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە