پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە سەر بابەتێکی گرینگ هۆشداری دەدات .
بەرپرسێكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا سەبارەت بە كاریگەری سیستەمی قەرەنتینە و مانەوە لە ماڵەوە لەسەر كۆمپیوتەر هۆشداریدا.
تۆمیا یۆگۆرتیس، بەرپرسی بەشی ئاسایشی ئێلێکترۆنی لە ناوەندی ئاسایشی ئەمریكا و دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتە (FBI) رایگەیاند، "لەگەڵ گۆڕینی سیستەمی كاركردن لە ماڵەوە و مانەوەی زۆرینەی دانیشتوانی سەرزەوی لە ماڵەوە، مەترسی هاككردنی كۆمپیوتەری شوێنە گشتییەكان و كۆمپیوتەرە تایبەتەكانیش زیاتر بوە".ئاماژەی بەوەشكردوە "بەهۆی ئەوەی ناوەندەكانی ئاسایش و ئەمنی ئێلێکترۆنی بەهۆی دۆخی ئێستا و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دوور لە ئۆفیسەكانیان كارەكانیان ئەنجامدەدەن، لاوازی و بۆشایی ئەمنی درووستبوە و هاکكەرەكانیش سوود لەو لاوازییە وەردەگرن".
یۆگۆرتیس راشیگەیاند، ئەو چالاكییە زۆرەی هاکكەران و هەوڵدانیان بۆ هێرشكردنە سەر كۆمپیوتەرەكان و بەتایبەتی توێژینەوەكانی تایبەت بە کۆرۆنا دەریدەخات "لەوانەیە هەندێك لەو هاکكەرانە كار بۆ چەند ووڵاتێك بكەن".
ئەو بەرپرسەی هەواڵگری ئەمریكا ناوی ئەو ووڵاتانەی ئاشكرانەكرد، كە پێی وایە لەوانەیە هەندێك لەو هاکكەرانە كار بۆ چەند ووڵاتێك بكەن وهاکكەرەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن، بەڵام روونیكردەوە "هاكەرەكان لە ئێستادا بەدوای توێژینەوە و زانیارییەكانی تایبەت بە واکسەن و چارەسەری ڤیرووسی كۆرۆنادا دەگەڕێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە