دەزگای لووتکە: تیمی کەناراوەکانی تورکیا ٣٣ کۆچبەریان ڕزگار کرد

دەزگای لووتکە: تیمی کەناراوەکانی تورکیا ٣٣ کۆچبەریان ڕزگار کرد

پەیامی کورد... دەزگای لووتکە: تیمی کەناراوەکانی تورکیا ٣٣ کۆچبەریان ڕزگار کرد

لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیاوە ٣٣ کۆچبەر ڕزگارکران کە بە زۆر لەلایەن یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە، وەک ئەوەی ڕێکخراوێکی بواری کۆچبەران ئاماژەی پێ دەدات.

کوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا ٣٣ کۆچبەری نایاساییان ڕزگار کرد، کە لەلایەن وڵاتی یۆنانەوە بە زۆر گەڕێندرابوونەوە بۆ ئاوەکانی خاکی تورکیا لە دەریای ئیجەدا.

دەزگای لووتکە دەڵێت، ئەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ناحیەی چەشمێ لە ڕۆژئاوای ویلایەتی ئیزمیر ڕزگارکراون، کە لەناو دوو بەلەمی ڕزگارکردندا بوون.

تیمی کەناراوەکان دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی موگلە کردووە.

لای خۆیەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لووتکە ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی کۆچبەر بەبێ ویستی خۆی و بەهەر هۆکارێک بێت، دوورە لە بەهای مرۆڤایەتییەوە.

وتیشی، «ساڵانێکی زۆرە هەوڵدەدەین ناردنەوەی زۆرەملێ نەمێنێت و کۆچبەر ناچار نەکرێت بگەڕێتەوە، بەڵام بەداخەوە ناردنەوەی زۆرەملێ و ناچارکردنی کۆچبەر بە گەڕانەوە بەردەوامە و توندوتیژییەکی دەرونییە کە لەگەڵ کۆچبەر دەکرێت».

گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە کاتێکدایە دوێنێ ئەو کۆچبەرە کوردانە ڕزگارکران کە ماوەی دوو ڕۆژ بوو لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان بەلەمەکەیان پەکیکەوتبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە