پەیامی کورد... ڕووسیا: ناتۆ بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕووسیا نزیک دەبێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دەدات لەوەی، هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ"، نزیک بووەتەوە لە ئاستێکی مەترسیداری ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا.
کونستانتین فۆرۆنسۆف بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتویەتی، ناتۆ سەبارەت بە دەستوەردانەکانی لە بارودۆخی ئۆکراینا بێدەنگی هەڵبژاردووە، لەکاتێکدا پشتگیری کیێف دەکات و چەک و زانیاری هەواڵگری دەداتێ و ئیدارەی پرۆسەکانی شەڕ لەو وڵاتە دەکات.
وتوشیەتی، ئەمریکا پشکی شێری بەردەکەوێت لە سودەکانی بەردەومبوونی شەڕ و دەوڵەتانی ئەوروپی ناچار کردووە کە چەک لە واشنتن بکڕن و بینێرن بۆ ئۆکراینا، ناتۆ بە شێوەیەکی مەترسیدار نزیکبووەتەوە لە پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناتۆ مانۆڕێکی سەربازی بەناوی "بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی" لە دەریای باکوور و بەلجیکا و بەریتانیا ئەنجامدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە