پەیامی کورد … گۆتیرێش جارێكی تر بوویەوە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دووبارە (ئەنتۆنیۆ گۆتیرێشی) یان وەكو سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەند كردەوە.
گۆتیرێشی تەمەن ٧٢ ساڵ كە پێشتر سەرۆك وەزیری پورتوگال بووە لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی وەرگرتووەو لە خولی دووەمیشدا ڕووبەڕووی هیچ ڕكابەرێك نەبۆوە.
نزیكەی ١٠ كەسی دیكە ئارەزووی پۆستەكەیان دەكرد، بەڵام بە فەرمی كاندید نەبوون، چونكە هیچ كام لە ١٩٣ وڵاتەكەی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانیان لێنەكردن.
سەرۆكی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (سڤین یۆرگنسنی) باڵیۆزی ئیستۆنیا وتی : لە دانیشتنێكی كورتی داخراودا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە تێكڕا پێشنیاری ئەوەیان كرد گۆتیرێش دووبارە وەكو سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵبژێردرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە