ئەمریکا بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی دەداتە ئۆکراینا

ئەمریکا بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی دەداتە ئۆکراینا

پەیامی کورد... ئەمریکا بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی دەداتە ئۆکراینا

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: "بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا و بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن".

سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پاکێجی هاوکارییەکە جگە لە کەلوپەلی سەربازی، چەک و تۆپ و تەقەمەنی، سیستەمی ڕاداریش لە خۆ دەگرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بایدن داوای لە کۆنگرێس کردووە بە زووترین کات پاکێجی هاوکارییەکە ڕادەستی کیێڤ بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە