پەیامی کورد ... سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بە سەر کەشتییەکی ئیماراتی دا گرتووەکە تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لە سەرنشینەکانی نییە
هەواڵنێری پلە بەرزی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە ئەم کەناڵە میدیاییە هەواڵەکان ئاگادار بووەتەوە کە دەزگاکانی زانیاری ئەمرتکا زۆر بە گرینیگی و بە باوەڕێکی تەواوەوە زانیویانە کە هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا نەوتکێشێک کە سەر بە ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووە بە زۆرە ملی خستوەتە ئاوەکانی ئێرانەوە و دواتر دەستیان بەسەر دا گرتووە .سەرچاوەگەلێک لە کەنداوی فارس ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای پاسداران کەشتییەکەیان لە کار خستووە و بردوویانەتە ناو ئاوەکانی ئێرانەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە تاکوو ئێستا ئیمارات بێ دەنگی هەڵبژاردووە و هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاندووە پەیوەندی لەگەڵ سەرنشینەکانی کەشتییە بە شێوەی گشتی بڕدراوە . دوورگەی قشم دواهەمین خاڵە کە لە کەشتییەکە لە بەر دەستە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە