پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری تورکیا ، بە ئامادەبوونی لە مەراسیمی هاوسەرگیری یاریزانی بەناوبانگ مەسعوود ئۆزێل ، لە ڕۆڵی ساقدووش ئەو دا بەدەر کەوت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا بە ئامادەبوونی لە مەراسیمی هاوسەرگیری مەسعوود ئۆزێل ، یاریزانی تیمی فووتبۆڵی ئاڵمانیا و لە یاریگای ئارسناڵی بەریتانیا لە ڕۆڵی ساقدووشی زاوا بەدەر کەوت .
لەم مەراسیمەدا سەرۆککۆمار و هاوسەرەکەی بەشدارییان کرد .
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل نووسی ، مەراسیمی هاوسەرگیری مەسعوود ئۆزێل و ئامینە گوولز ، شاجوانی پێشووی تورکیا و ئێستانبووڵ بەڕێوەچوو و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، هیوای ژیانێکی باشی بۆ خواستن و پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند . هەروەها ئاماژە دراوە ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئۆزێل دا هەیە و ساڵی ڕابردوو ئۆزێل بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئەردۆغان لە حاڵێکدا کە جلەکەی خۆی دەکاتە دیاری بوو بە هۆی نانەوەی هەرایەکی گەورە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە