بەپەلە ... لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سوپای پاسداران زۆر ئەندامی ئەو گرووپە کوژراو و بریندار بوون

بەپەلە    ...  لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سوپای پاسداران زۆر ئەندامی ئەو گرووپە کوژراو و بریندار بوون

پەیامی کورد    ...   سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سوپای پاسدارانی ئێران .

بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە ئەبووکەمالی سووریا کوژراو و بریندارێکی زۆریان لێکەوتووتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی "حەلەب ئەلیەوم"  تاقمێک لە پاسدارانی ڕژێمی ئێران بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە نەناسراوەکان کە یەکێک لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری ئەبووکەمال لە دەیرەزۆرسوپای پاسدارانیان کردووتە ئامانج، کوژراو و بریندار بوونە.

ناوچەی "ئەلحەزام ئەلئەحزەر" کرایە ئامانج و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەبینرێن کە خەریکی ڕاگواستنی تەرمی کوژراو و بریندارانن بۆ نەخۆشخانەی قودس لە گەڕەکی "ئەلمۆشاهێدە" لە شاری ئەبووکەمال  .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە