پەیامی کورد... ژنێك هاوسەرگیریی سیغەی لەگەڵ حەوت پیاو کردووە و دواتر کوشتوونی
فەرماندەی پۆلیسی مازەندەرانی ئێران، ناسنامەی ژنێکی لەشاری مەحمودئاباد ئاشكراكرد، کە حەوت پیاوى دەوڵەمەندی بەهاوسەرگیریی سیغە هەڵخهڵهتاندوه و دواتر كوشتوونى.
لهوبارهیهوه حەسەن موفەخەمی فەرماندەی هێزی ئینتیزامی مازندەران بڵاوی كردۆتەوە: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەیەکی شاری مەحمودئاباد گلەییان لەگیانلەدەستدانی گوماناوی باوکە تەمەن 82 ساڵانەکەیان کردبوو، بۆیه بەدواداچونی ورد بۆ ئەم دۆسیەیە خرایە بەرنامەی کارمانەوە".
وتویەتیشی: "دوای سکاڵاکە، لێکۆڵینەوەی وردو جدی پۆلیسی سنورەکە دەستیپێکرد و لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا هاوسەری ئەم پیاوە کە ژنێکی تەمەن 56 ساڵ بوو، وەک تۆمەتبار لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا".
ئاماژەی بەوەشكردووە : "ئەم ژنە لەکاتی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دانی بەکوشتنی هاوسەرەکەیدا ناوە كه بەتواندنەوەی ژمارەیەکی زۆر حەبی پەستانی خوێن لەناو دەفرێکی ئاودا وایکردوە مێردەکەی بەچەند قۆناغێک بێهۆش بێت و دواجاریش هەوڵیداوە بیخنکێنێت".
ئەوەشی وتوە : "ئەو ژنە دانی بەکوشتنی حهوت كهسى دیكهدا ناوه، کە کەسانی دەوڵەمەند و بەساڵاچووی تهمهن 75و 80 ساڵان بوون، لەشێوە هاوسەرگیریی سیغە لەگەڵیاندا هاوسەرگیریی کردوە و پاشان کوشتوونی".
هەروەها فەرماندەی پۆلیسی مازەندەران جهختدهكاتهوه، "ئەم کوشتنانەی ئهو ژنه ئهنجامیداون لەشارەکانی وەک (ساری، نکا، مەحمودئاباد و قایمشار) ڕویانداوە و لەدوایین بژاردەشیدا مارەیی ئەو ژنە بە 500 ملیۆن تمەن بووە و ئەم ژنەش دوای کوشتنی هاوسەرەکەی داوای مارەیی و میراتی کردوە و میراتیەکەی بەناوی کەسانی دیكهوه کردووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە