پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: حکومەت بێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی کوردستان دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له میانی سەردانێكی بۆ قەزای سێمێل رایگهیاند، حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
رۆژی سێشەممە 21/9/2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە سنووری پارێزگای دهۆک و بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزاكه کۆبووەوە.
بەپێی راگەیهنراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە داوە بەپێی توانای دارایی بەردەستیان، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
بهگوێرهی راگهیهنراوهكه، سەرۆکوەزیرانی هەرێم بەرپرسانی قەزای سێمێلی راسپاردووە، کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی سنوورەکەیان.
ههروهها مەسرور بارزانی سەردانی پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆکی کرد و ئاماژەی بەوە دا، دوای پێداچوونەوە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست، "دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکرێتەوە."
جهختیشیكردهوه، ئەو فرۆکەخانەیە گرنگە بۆ دهۆک و دەوروبەری دوای دیراسەکردنێکی جیددی کە دەستیپێکردووە، پرۆژەکە ئامادە دەکەین، تاوەکو ئەم فرۆکەخانەیە بە زووترین کات دەست بەکاربێت و بنیات بنرێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە