پەیامی کورد... شه‌پۆلێكی به‌هێزی به‌فر و باران شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه
پێشبینی ده‌كرێت له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلیكی به‌هێزی به‌فر و باران شاره‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه و پێشبینی بارانێكی باش دەكرێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆریش لەناوچە شاخاویەكاندا ئەگەریش ھەیە بۆ بارینی بەفر لە سەنتەری ھەندێ لەشارەكاندا.
ماڵپه‌ڕی جیهانی (accuweather) پێشبینی كردووه: پێشبینی ده‌كرێت له 27ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی درێژخایه‌نی به‌فر و بارانی به‌هێز هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و په‌له‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له‌نێوان 2 بۆ 5- ده‌بێت و پێشبینی بارینی به‌فر له‌ناو هه‌ندێ له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌كرێت.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەگەری زۆرە لە كۆتایەكانی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی ئایندە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانمان بگرێتەوە كە ماوەیەكی زۆرە بەتایبەت لە ناوچەكانی وڵاتی توركیا و سنوری ناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر كەشێكی وشك باڵادەستە بەھۆی بەردەوامی كاریگەری سیستەمی بەرزەپاڵەپەستۆكان لەسەر ناوەراست و رۆژھەڵاتی ئەوروپا كە بە ھەمان شێوە كاریگەری لەسەر كەشی زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەبووە كە بە پێچەوانەوە لە ناوچەكانی باشوری ھەرێم و ناوەراست و باشوری عێراق بارانبارینی تا ئەم كاتەی ساڵ لە دوو ساڵی ڕابردوو بەرێژەیەكی بەرچاو زیاتر بووە .
وتیشی: بە ویستی خودا ئەم شەپۆلە نزیكە لەجێگیربوون و پێشبینی بارانێكی باش دەكرێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆریش لەناوچە شاخاویەكاندا ئەگەریش ھەیە بۆ بارینی بەفر لە سەنتەری ھەندێ لەشارەكاندا بەڵام ماوەكەی دوورە تا ئێستا لەم بارەیەوە دۆخەكە ڕوون نیە تا كاتی نزیكبوونەوە ان شا‌و الله جێگیر ئەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە