پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

پەیامی کورد... پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لە سەنتەری پارێزگاکان پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە نزمدەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو نزمبوونەوەیەی پلەکانی گەرما چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەکرێت تۆز و خۆڵ کەمببێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :

هەولێر : 37 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 35 پلەى سیلیزى

دهۆک : 35 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ :36 پلەى سیلیزى

سۆران : 32 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە