پەیامی کورد ... پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان دەکات
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تێیدا میوانداری وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه و زانیاری له‌باره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان بدات.
مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند : "دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ساز ده‌كات و له‌و كۆبوونه‌وه‌یەشدا میوانداری وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی، "مه‌به‌ست له‌بانگهێشتكردنی وه‌زیری ته‌ندرووستی بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕوونكردنه‌وه و زانیاری پێویست بدات له‌باره‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست ئه‌و نه‌خۆشیه چۆن تێپه‌ر ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە