پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەکانی ناتانیاهوو لە دوای دزە کردنی ووتووێژەکانی ئەو دەربارەی زاواکەی ترامپ .
دەفتەری بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی ل ەکاردانەوە بەوەی کە لە کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆن ، راوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە ژیرارد کۆشنەر ، زاواکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا ئاماژەی پێدراوە ، بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا الیوم دا هاتووە ، لە بەیاننامەکەی دەفتەری ناتانیاهوودا هاتووە ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل متمانەی تەواوی بە تواناییەکانی ژێرارد کۆشنەر و هەوڵەکانی هەیە و دژی هەر جۆرە پێهەڵدادانیکە کە لەگەڵ ئەم ووتەیەدا پێچەوانە بێت . کۆشنەر بە شێوەی زۆر بەرفراوان لە بەرەوپێش بردنی ئاشتی " ئەوەی نیازی ئەمریکایە " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەشداری هەبووە . کادیرانی دەولەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی کۆشنەر چالاکی ئەنجام دەدات ، ئەسل و ناوەڕۆکی بیروڕای دۆناڵد ترامپ جێبەجێ دەکات و ئەوەی بەرەو دیدگایەک بەرەو گەیشتن ی ئاشتی لێکردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە