سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنەوە ووزەبەخشەکان چی دەزانیت ؟

سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنەوە ووزەبەخشەکان چی دەزانیت ؟
پەیامی کورد   ...  سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنەوە ووزەبەخشەکان چی دەزانیت ؟

زۆرێک لە خواردنەوە ووزەبەخشەکان نزیکەی ٤٠ گرام شەکر (لە ساکارۆز و گلوکۆز)، ئاوی گازی، شیرینکەری دەستکرد، نزیکەی ٢٠٠ میلیگرام کافائین کە یەکسانە بە کافائین لە دوو کووپ قاوەی لێنراودا، لەگەڵ پێکهاتەکانی تری وەک ڤیتامینەکانی بی و گیایی وەک جینسێنگ و گوارانا لەخۆدەگرن.

جگە لە زیادکردنی ووزەی کاتی، ئەم خواردنەوانە کاریگەرییان هەیە وەک زیادکردنی فشاری دەروونی، درووستکردنی ڕەفتاری شەڕئەنگێزی وەک شەڕکردن، زیادکردنی پەستانی خوێن، زیادکردنی ئەگەری قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، خراپی کوالێتی خەو، و خورانی گەدە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە