پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تایبەت بە خولی ١٩ی رێککەوتننامەی پاراستنی ھەموو کەسەکان لە شوێنبزرکردنی زۆرەملێ.
بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان کۆبوونەوەکانی خولی ١٩ی لیژنەی تایبەت بە رێککەوتننامەی پاراستنی ھەموو کەسەکان لە شوێنبزرکردنی زۆرەمڵی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بە بەشداری شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کۆبوونەوەکانی دواخرا.
لەوبارەیەوە دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەشداریکردنی ھەرێم لە چوارچێوەی لیژنەی نووسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییانەیە کە حکوومەتی عێراقی فیدرال ئەندامە تیایدا.
دیندار زێباری رایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکاندا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە