پەیامی کورد ... پڕۆژەی نەخۆشخانەی راوێژکاری شێخان کۆتایی هات
پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو لە قەزای شێخان کۆتایی ھات و قایمقامی شێخانیش دەڵێ، پڕۆژەکە تەواو بووە و تەنیا ماوە ئامێر و کەل و پەلی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکرێت.
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان، رایگەیاند، پڕۆژەی نەخۆشخانەی شێخان کۆتایی ھاتووە، تەنیا ماوە ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی بۆ دابین بکرێت، بەمەش دانیشتووانی سنوورەکە دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاری تەندرووستی، کە پێشتر وەک پێویست نەبووە لە سنووری قەزاکە، بەڵام لەمەودوا خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بە ھاووڵاتیانی سنوورەکە دەکرێت و پێویستیان بە دەرەوەی شارۆچکەی شێخان نابێت.
شێخ یەحیا ووتیشی، نەخۆشخانەی شێخان لەسەر بوودجەی پارێزگای نەینەوا کە پشکی قەزاکەیە، ئەنجام دراوە، ئەوەش دوای ھەوڵێکی زۆری ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، کە توانیویانە رەزامەندی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەدەست بێنن بۆ خەڵکی ناوچەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە