چاوشئۆغلۆ: فەرەنسا راستگۆ نییە

چاوشئۆغلۆ: فەرەنسا راستگۆ نییە

لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، پاڤلۆ کلیمکین، مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند “تۆ کێی تاکو ناوبژیوانی بکەیت؟ فەڕەنسا لە هەموو بابەتێک رادەگەیەنێت ‘نێوەندگیری دەکەم، رۆڵ دەبینم’ سەرەڕای ئەمە هەمیشە لە بابەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدکەوێت. ئەم لێدوانانەی فەڕەنسا تەنها بۆ ئەوەی بڵێی منیش لە ناوچەکەدا هەم”.

لەلایەکی ترەوە چاوشئۆغلۆ، تیشکی خستە سەر لێدوانەکانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا ماکرۆن و وتیشی  “ئەمڕۆ بە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسام ڕاگەیاند، ئەوان سیاسەتی دووفاقی لە بابەتی ڕێکخراوە تیرۆرییەکان دەکەن. نموونەی ئەمە پێشوازییەکەی دوێنێی سەرۆککۆماری فەڕەنسایە. لەلایەکی ترەوە لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پرسی ‘ئایا ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانە کە پەلاماری فەڕەنسایان داوە گەر لەلایەن ئێمەوە لە سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لێبکرێت، بیر لە چی دەکەنەوە؟’. لەوانەیە یەپەگە پەلاماری فەڕەنسای نەدابێت، بەڵام یەپەگە-پەکەکە بوونەتە هۆکاری گیانلەدەستدانی ٤٠ هەزار کەس لە تورکیا”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا درێژەی بە قسەکانی دا و وتیشی “رووبەڕوو پێیان دەڵێین، فەڕەنسا ڕاستگۆ نییە. هاوکات پێشنیاری نێوەندگیری تورکیا و هەسەدە لەلایەن فەڕەنساوە مایەی قبووڵکردن نییە. تۆ کێی تاکو نێوەندگیری بکەیت؟ بوێری نێوەندگیری وڵاتێک و ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەکوێ پەیدا دەکەیت”. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە