پەیامی کورد ... عەمار حەکیم : داوا لە دەوڵەت دەکەین ڕۆڵی خۆی بنوێنێت و کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێنێت .
عەمار حەکیم : هێرش بۆ سەر شاندگەلی دیپلۆماتیک بەئامنجگرتنی عێراق و رۆخساری نێودەوڵەتییەکەیەتی
سەرۆکی ڕەوتی نەتەوەیی " الحکمە " ی عێراق ، ئامانج گرتنی شاندگەلی دیپلۆماتیک لە عێراقی بە ئامانجگرتنی ووڵات و رۆخساری نێودەوڵەتی ئەم کارە زانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە الفرات ، " عەمار حەکیم " لە پەیامیکی تویتەری دا نووسی : بۆمباران کردن و ئامانج گرتنی شاندگەلی دیپلۆماتیک لە ناو خاکی عێراق و یا خود بنکە و پایەگاگەلی عیراق کە میوانداری هێزە نێودەوڵەتییەکانن ، لە ڕاستیدا بە ئامانج گرتنی عێراق ە و ڕۆخساری ڕاستی لە بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە .
حەکیم هەروەها نووسیویەتی : ئێمە ئەم ڕەفتارە نابەرپرسانە مەحکووم دەکەین و داوا لە دەوڵەت دەکەین ڕۆڵی خۆی بنوێنێت و کۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێنێت .
ناوچی سەوزی ئەمنییەتی ناوەندی بەغدا کە ناوەندی دیپلۆماتیک و هەستیار و گرینگترین بنکە و دەفتەرگەلی دەوڵەتی لەوێ بوونیان هەیە ، لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ٥ جار بە مووشەک گەلی کاتیووشا کراوەتە ئامانج . جگە لەمانە بنکەکانی التاجی لە باکووری بەغدا کە شوێنی ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییە ، لەم ماوەیەدا چەندین جار بۆمباران کراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە