پەیاما کوردـ سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پارتی دیموکراسیی گەلان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە زیندانەوە دەنگی دا.
سەلاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی لە زیندانی ئیدرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، کردووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش وینەیەکی خۆی و عەبدوڵلا زێدانی پەرلەمانتاری زیندانیکراوی هەدەپەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ”ئێمەش دەنگمان دا، داوا دەکەم ئێوەش بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە دیموکراسی بدەن“.
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پاییزی ساڵی ڕابردوەوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر و کارکردن دژی دەوڵەتی تورکیا، دەستگیر کراوە و تا ئێستا لە گرتووخانە دایە.
کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 24/6/2018، پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا دەستی پێ کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە