پەیامی کورد... دوای هەژدە ساڵ جیابوونەوە جێنیفەر لۆپێز هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی کرد
بەبێ هیچ ئاهەنگێکی هاوسەرگیری یان ڕاگەیاندنی فەرمی، جێنیفەر لۆپێز و بین ئەفلیک هاوسەرگیرییان کرد.
بەپێی ئەو تۆمارانەی لە دادگاوە بڵاوبوونەتەوە، ئەفلیک و لۆپێز ڕێکارەکانی هاوسەرگیرییان ڕۆژی یەکشەممە کۆتاییهاتووە.
تۆمارەکان دەریدەخەن جێنیفەر لۆپێز ناوەکەی گۆڕیوە بۆ جێنیفەر ئەفلیک.
پەیوەندیی نێوان لۆپێز و ئەفلیک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ کە ئامادەکارییان بۆ هاوسەرگیری کرد، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی هاوسەرگیرییەکە لە ساڵی ٢٠٠٤دا جیابوونەوەیان ڕاگەیاند، جێنیفەر لۆپێز تەمەنی ٥٢ ساڵە و بین ئەفلیک تەمەنی ٤٩ ساڵە.
لە ساڵی ڕابردوودا ئەو دوو ئەستێرەیە گەڕانەوەیان بۆلای یەک و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکەیان ڕاگەیاند.
ئەفلیک لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ ئەستێرەی ئەمریکی جێنیفەر گارنەر هاوسەرگیری کرد و دوای سێ منداڵ لە ساڵی ٢٠١٨ لە یەک جیابوونەوە.
بەڵام لۆپێز تا ئێستا سێ جار هاوسەرگیریی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٧ یەکەم هاوسەرگیریی کرد و ساڵی ١٩٩٨ جیا بووەوە، هاوسەرگیریی دووەمی لە ساڵی ٢٠٠١ بوو لە ساڵی ٢٠٠٣ جیا بووەوە لە هاوسەرگیریی دووەمی دوو منداڵی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە